کُردتودی اخبار کردستان، ایران و جهان

مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ بۆ ئەوەی مۆبایلێكی زیرەك بكڕێت دەچێتە كۆڵبەری، بەڵام بە سەختی بریندار دەبێت

مانی هاشمی، بریندار، کولبه ری، پاوه، مێردمنداڵ

مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان، بۆ ئەوەی مۆبایلێكی زیرەك بكڕێت و خوێندنی ئۆنلاینی پێبكات، دەچێتە كۆڵبەری، بەڵام لەوێ لە شاخ دەكەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.

به راپورتی کوردتوده ی مانی هاشمی، مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵانە، بە مەبەستی دابینكردنی پارە بۆ كڕینی مۆبایلێكی هۆشمەند تا بتوانێت خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامی پێبدات، پەنا دەباتە بەر كۆڵبەری و لەگەڵ رووناكی دایكی 4 فەردە لۆبیا دەبەنە سەر سنوور، بەڵام لەسەر شاخێك هەڵدێرا و بە سەختی برینداربووە.

 

ئێستا مانی لەناو ماڵەكەیدا ماوەتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی برینەكەی چاكبێتەوە، هەموو خەمەكەشی ئەوەیە، بتوانێت مۆبایلێكی هەبێت تا لە خوێندنەكەی دانەبڕێت.

 

رووناكی دایكی دەڵێت: "مانی لە خوێندن و قوتابخانەدا زیرەكە، ساڵی رابردوو نمرەكانی 18 لەسەر 20 بووە، ئەوەش نمرەیەكی بەرزە".

 

مانی هاشمی تەمەن 14 ساڵ و خەڵکی گوندی شمشێر-ی سەر بە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە. ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

سه شنبه 25 شهریور 1399 | 11:52

کد خبر : 37500

منتشر کننده : sh.s

هیچ نظری ثبت نشده است!

کردتودی نظراتی را که حاوی توهین یا افترا است، منتشر نمی کند.
لطفا از نوشتن نظرات خود به صورت حروف لاتین (فینگلیش) خودداری نمایید.

نام *
 

کد امنیتی Captcha image
 
   

ADS

ADS

ADS

 

کُردتودی را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید