کُردتودی اخبار کردستان، ایران و جهان

لەماوەی یەك هەفتەدا 166 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

اقلیم کردستان عراق، تنش، اتحادیه میهنی، حزب بارزانی، کرونا در هریم، کردستان عراق

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەماوەی هەفتەی رابردودا 166 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوەو رێژەی گیانلەدەستدانی توشبوانی كۆرۆنا لەسەدا 4.3 بوەو رێژەی چاكبونەوەش لە ڤایرۆسەكە لەسەدا 21.2 بوە.

کوردتوده ی: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عیراق، روژی شەممە، ئاماری هەفتەی رابردوی كۆرۆنای لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بڵاوكردەوە.

 

بەپێی ئامارەکە لە (28/8/2020) بۆ (3/9/2020) لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم 34 هەزارو 889 پشکنین ئەنجامدراون و دەرئەنجام سێ هەزارو 873 توشبوی نوێ دەستنیشانکراون و  (166) توشبوش گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 897 توشبوش چاکبونەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکە لەماوەی هەفتەی رابردودا زۆرترین ژمارەی توشبون لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراوە كە یەك هەزارو 501  توشبوە، هەولێر بەپلەی دوەم دێت كە یەك هەزارو 282 توشبوە، سلێمانی لە پلەی سێیەمدایە بە (936) توشبوەو هەڵەبجە بە 154 توشبو لە پلەی چوارەمدایە.

 

هەفتەی رابردو، زۆرترین گیانلەدەستدان لە هەولێر تۆمارکراوە کە (68) توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دوای ئەویش سلێمانی بە پلەی دوەم دێت كە 66 توشبو گیانیان لەدەستداوەو پاشان دهۆک دێت بە گیانلەدەستدانی (31) توشبو و تەنها یەک توشبوش لە هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە.

 

لەبارەی ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی کە چاکبونەتەوە، هەولێر لە پلەی یەکەمدایە بە حەوت هەزارو 165 توشبو، پلەی دوەم دهۆکە بە چاكبونەوەی سێ هەزارو 101 توشبو، پاش ئەویش سلێمانی دێت بە چاكبونەوەی سێ هەزارو 303 توشبو، لە هەڵەبجەش (146) توشبو چاکبونەتەوە.

 

انتهای پیام/q.p

یکشنبه 16 شهریور 1399 | 09:26

کد خبر : 37352

منتشر کننده : sh.s

هیچ نظری ثبت نشده است!

کردتودی نظراتی را که حاوی توهین یا افترا است، منتشر نمی کند.
لطفا از نوشتن نظرات خود به صورت حروف لاتین (فینگلیش) خودداری نمایید.

نام *
 

کد امنیتی Captcha image
 
   

ADS

ADS

ADS

 

کُردتودی را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید