کُردتودی اخبار کردستان، ایران و جهان

وەزارەتی تەندروستی پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانێكی چارەسەری كۆرۆنا لە هەرێم دەكات

کرونا، اقلیم کردستان عراق، کوردتودی

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانەی چارەسەری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەكەن كە لە ئێستادا لەلایەن هەندێك وڵاتی وەكو روسیاو ژاپۆن بەكاردەهێنرێت.

به راپورتی کوردتوده ی، وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir)بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی وەکو روسیا و ژاپۆن لە کاتی ئێستادا بەکاردێت و لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان و لەژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبون لە قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.

 

کوتایی په یام/

پنجشنبه 19 تیر 1399 | 09:35

کد خبر : 36801

منتشر کننده : sh.s

هیچ نظری ثبت نشده است!

کردتودی نظراتی را که حاوی توهین یا افترا است، منتشر نمی کند.
لطفا از نوشتن نظرات خود به صورت حروف لاتین (فینگلیش) خودداری نمایید.

نام *
 

کد امنیتی Captcha image
 
   

ADS

ADS

ADS

 

کُردتودی را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید