کُردتودی اخبار کردستان، ایران و جهان

وه‌زیری به‌رگری توركیا: پرۆسە سەربازییەکانی باکوری عێراق بەردەوام دەبێت

ترکیه، بمباران شمال عراق، اخبار کوردی، کردی

وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلوسی ئاکار رایگه‌یاند" سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام دەبێت له‌پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانیان لە باکوری عێراق بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".

به راپورتی کوردتوده‎ی، میدیاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچونه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌ناوچه‌ی حه‌فتانینی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ١٧ی حوزه‌یرانی٢٠٢٠ه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌ رایگه‌یاند" پڕۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌ژێر ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) به‌رده‌وام دەبێت".



خەلوسی ئاکار، ئەوەی خستەڕوو" گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌دا كراونه‌ته‌ ئامانج، له‌رێگه‌ی زه‌مینیشه‌وه‌ به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشه‌كیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن".



بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسە ئیداریەکانی هەرێم لەو ناوچەیە پانی ئەو هێرشە ٤٥ کم و قوڵایی نزیکەی ٣٥ کم سووپای تورکیا هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوەو، زیاتر لە ١٥٠ گوند چۆڵ و نیمچە چۆڵیان کردووە.

 

کوتایی په‎یامه‎که/w.v

چهارشنبه 11 تیر 1399 | 12:51

کد خبر : 36720

منتشر کننده : sh.s

هیچ نظری ثبت نشده است!

کردتودی نظراتی را که حاوی توهین یا افترا است، منتشر نمی کند.
لطفا از نوشتن نظرات خود به صورت حروف لاتین (فینگلیش) خودداری نمایید.

نام *
 

کد امنیتی Captcha image
 
   

ADS

ADS

ADS

 

کُردتودی را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید