کُردتودی اخبار کردستان، ایران و جهان

 ژیاننامەی مام جەلال

مام جلال، میژو، تاریخ، جلال طالبانی، کردستان

جەلال حیسامەددین نوورەڵڵا تاڵەبانی، کوڕی خەدیجە و ناسراو بە مام جەلال، لە ساڵی 1933 لە گوندی کەلکان لە بناری چیای کۆسرەت لەدایکبووە.

به گزارش کُردتودی، ساڵی 1959 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە



لە دەستپێکی شۆڕشی کوردستاندا لە ساڵی 1961، کە دواتر بە شۆڕشی ئەیلوول ناسرا، رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.



لە ساڵانی دواتریشدا رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. هەروەها کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە.



لە نیوەی دووەمی ساڵانی شەستی سەدەی رابردوودا ناکۆکیی لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولدا هەبووە، ئەوانەی لەگەڵ ئەودا هاوبیر بوون لە مێژووی کوردستاندا بە باڵی جەلالی دەناسرێن.



دوای رێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1971، مام جەلال بۆ نوێنەرایەتیکردنی شۆڕشی کوردستان بۆ ماوەیەک چووەتە بەیرووت.



ساڵی 1976 لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراند و بووە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە.



بە درێژایی کۆتاییەکانی ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی رابردوو رۆڵێکی سەرەکی لە شۆڕشی کوردستاندا گێڕاوە.



لە نیوەی یەکەمی ساڵانی هەشتادا لە چوارچێوەی دانوستاندندا لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، چاوی بە سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراق کەوتووە. بەڵام دانوستاندنەکان ئەنجامیان نەبووە.



ساڵی 1986 لەگەڵ ئیدریس بارزانی رۆڵی سەرەکییان لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی گێڕاوە و لە شاری تاران رێککەوتنێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆکردووە.



لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان جارێکی دیکە لە چوارچێوەی شاندی بەرەی کوردستانیدا لە بەغدا چاوی بە سەددام حوسێن دەکەوێتەوە و ئەوجارەش دووباره دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی عێراق بێئاکام دەبن.



تاوەکو ئێستا یەکێتی سێ کۆنگرەی بەستوون، لە هەرسێ کۆنگرەکەشدا بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردراوەتەوە.



لە یەکەمین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 1992 کاندید بووە بۆ رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.



لە نیوەی دووەمی ساڵانی نەوەتدا بووەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی.



ساڵی 1998 لەگەڵ مەسعود بارزانی و بە نێوانگیریی ئەمریکا رێککەوتننامەی واشنتنیان واژۆ کرد، بەو هۆیەشەوە کۆتایی بە شەڕی براکوژی هێندرا کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا چوار ساڵ بوو هەڵایسابوو.



لەدوای رووخانی رژێمی سەددام لە ساڵی 2003، ئەندامی جڤاتی فەرمانڕەوایی عێراق (مەجلیسی حوکم) و بۆ خولێکیش سەرۆکی ئەو جڤاتە بووە. هەروەها لە داڕشتنەوەی دەستووری عێراقدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.



رۆژی 6 ی نیسانی 2005 بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا کوردێک بووە سەرۆککۆمار، ئەو کەسەش مام جەلال بوو.



رۆژی 18-12-2012، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بەغدا کەوتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە گەیێندرایە ئەڵمانیا.



تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کچی ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو کوڕیان بەناوی قوباد و پاڤێڵ هەیە.

 

انتهای پیام/sh.s

سه شنبه 6 شهریور 1397 | 12:33

کد خبر : 30698

منتشر کننده : sh.s

هیچ نظری ثبت نشده است!

کردتودی نظراتی را که حاوی توهین یا افترا است، منتشر نمی کند.
لطفا از نوشتن نظرات خود به صورت حروف لاتین (فینگلیش) خودداری نمایید.

نام *
 

کد امنیتی Captcha image
 
   

پیشنهاد سردبیر:

آرشیو پیشنهاد سردبیر
 

کُردتودی را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید